دۆناڵد ترەمپ: بەشێوەیەكی كاتیی هێرشی سەر ئێرانم ڕاگرت

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، لەپێناو گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی خێرا، هێرشی سەر ئێرانی ڕاگرتووە و وتیشی، “ئەمە هەوڵێكە لەپێناو داهاتووی جیهان و مانەوەی ئێران”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەپێناو مانەوەی ئێران و داهاتووی جیهان، بڕیاریداوە هێرشی سەر ئێران بەشێوەیەكی كاتیی ڕابگرێت.

جەختی لەوەشكردەوە، ” گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی خێرا، دەرفەتێكە بۆ مانەوەی ئێران و ئێرانییەكان بە زۆربەی خاڵەكانی ڕێككەوتن ڕازیبوون”.

“سەرۆكی ئەمریكا ڕوونیشیكردەوە، لەلایەن ئێران و وڵاتانی كەنداوەوە داوای ڕاگرتنی هێرشەكانم لێكرا و منیش لەپێناو ڕێككەوتنێكی كاریگەر ئەو داوایەم قبووڵكرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنان، تورکیا تۆمەتباردەکات بە ڕێنماییکردنی کۆچبەران بۆ پەڕینەوەیان بەرەو ئاوەکانی یۆنان

پۆلیسی کەناراوەکانی ئەسینا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە تێیدا دەردەکەوێت کە دوو کەشتیی پۆلیسی دەریایی تورکیا ڕێنمایی بەلەمێکی کۆچبەران دەکەن بۆ…
Total
0
Share