ئەمڕۆ هەینی سەرۆككۆماری ئێران لەبارەی ئەگەری دەستپێكردنەوەی جەنگ بۆچوونی نوێی وڵاتەكەی ئاشكراكرد.
مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە میانەی لێدوانێكدا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ بەردوامییدان بە جەنگ نییە و هەمیشە لەگەڵ لێكتێگەیشتندایە، بەڵام لەهەمانكاتیشدا ئامادە نین چۆكدابدەن.
ئەوەشی سختەڕوو، “پێویستە تەواوی گەلەكەمان بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە لەپێناو ئەوەی ناچارنەكرێین لە هیچ بارودۆخێكی نەخوازراودا بچینە دانوستانەوە لەگەڵ دوژمندا”.