سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر: ئەمریكا لە عێراق دەردەكەین

سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “حكومەتی عێراق ویستێكی جدی نییە بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.”

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەم، حەسەن شاكر عۆدە، سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق وتی، “حكومەتی عێراق هەوڵدەدات دۆسیەی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەناوببات، لەبەرانبەریشدا پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكان جدین لەسەر دیاریكردنی كاتێك بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.”

جەختیشیكردەوە كە هەوڵەكانی حكومەت بۆ تواندنەوە و لەناوبردنی بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان درێژەناكێشن و وتی، “كاردەكەین بۆ دەركردنی هێزەكان بە ڕێگە یاسایی و دەستوورییەكان.”

سەرەتای ئەمساڵ و دوای كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە لە بەغداد، پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی پەسەندكرد بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس 1-1 ئاتالانتا

بابەتی دواتر

لیستەر سیتی 0-2 ئێڤەرتۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share