25 ملیۆن دینار بە قەرز دەدرێتە ئەم كەسانە

بانكی ڕافیدەین لە عێراق بڵاویكردووەتەوە، بڕی 25 ملیۆن دینار بەو كەسانە دەدرێت كە خاوەنی دوكان و ناوەندی تایبەت بە چاككردنەوەی ئامێرە كارەباییەكانن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، بڕی 25 ملیۆن دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی بچووك دەدرێتە خاوەنی دوكان و ئەو كەسانەی كە ناوەندی تایبەت بە چاككردنەوەی ئامێرەكانیان هەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، قەرزەكە لە ماوەی شەش ساڵدا لە سوودمەندبوو وەردەگیرێتەوە و لە ڕێگەی لقەكانی بانكی ڕافیدەین لە پارێزگاكانی عێراق دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بڵاوکردەوە

بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”،  داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات.…
Total
0
Share