حكومەت مووچە بۆ دوو توێژ دەستەبەردەكات

دوو توێژ مووچەیان بۆ دەستەبەردەكرێت و ژنانیش دەگرێتەوە.

دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، یەك ملیۆن و 800 هەزار كەس سوودمەندن لە مووچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی كە دەدرێت بە خێزانە كەمدەرامەتەكان.

سەنا موسەوی سەرۆكی  دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت، “دوو ملیۆن و 300 هەزار كەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی خۆیان ناونووسكردووە و مامەڵەی وەرگرتنی مووچەیان پێشكەشكردووە، دوای وردبینی و پاكتاوكردنی ناوەكان، مووچەیان بۆ دەستەبەردەكرێت”.

وتیشی، بەپێی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2014، جگە لە پیاوان، ئەو ژنانەی هاوسەرەكانیان لەدەستداوە و ئەوانەشی جیابوونەتەوە، لەگەڵ ژنانی بەساڵاچوو و كچانی بە تەمەن و كچانی بێ دایك و باوك و خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەیان بۆ دەستەبەردەكرێت و بڕەكەی لە 275 هەزار دینارەوە تا 400 هەزار دینار دەبێت.

بابەتی پێشتر

كۆمەڵی دادگەری لەبارەی كشانەوە لە پەرلەمان بڕیاردەدات

بابەتی دواتر

هۆكاری گرانبوونی تەماتە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ڕوونكردنه‌وه‌ لەباره‌ى بڕیاری لێخۆشبوون لە زیندانییه‌ك ده‌دات

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر پێشنیازی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ زیندانییەک ده‌ركراوه‌. لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتیی…
Total
0
Share