وەزیری دارایی: چاوەڕوانین كێشەی نەوتی هەرێم چارەسەربكرێت

ئاوات شێخ جەناب

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانن بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیدا هەیە كێشەی نەوتی هەرێم چارەسەربكرێت.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانن لە چێوەی ئەو رێکكەوتنە سیاسیەی پێشتر لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی و حکومەتی عێراق کردویانە کە بە وتەی ئەو بووە هۆی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و جێگیرکردنی پشکی کورد، کێشەی نەوتیش بەهەمان شێوە چارەسەربکرێت.

ئەو وتەیەی وەزیری دارایی ئەمڕۆ لەمیانەی دیداریدا بوو لەگەڵ چۆ کیجۆنگ کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان.

ئاوات جەناب بە پێویستیشیزانی کۆریای باشوور وەک دۆستێکی هەمیشەیی هەرێمی کوردستان ئاگاداری وردەکاریی کێشەکان بن و هەوڵ و فشارە دبلۆماسیەکانیان چڕبکەنەوە بۆ چارەسەری کێشە کەڵەکەبووەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی وەزارەتی داراییدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆنابێتەوە

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆببێتەوە، بەڵام پاشگەزبوونەوە. چرۆ حەمەشەریف…
Total
0
Share