سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سنووری دهۆک تۆمارکران

سێ ئەندامی یەک خێزان لە سنووری دهۆک تووشی تای خوێنبەربوون بوون.

د. سەگڤان حەسەن، بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکران کە ئەندامی یەک خێزانن.

لەبارەی دۆخی تەندروستیی تووشبووەکانەوە رایگەیاند، ئێستا تەندروستییان باشە و لە نەخۆشخانەی ئازادی چارەسەر وەردەگرن.

وتیشی، ئەو خێزانە کاری ئاژەڵداری دەکەن و دانیشتووی قەزای بەردەڕەشن.

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، نیشانەکانی بریتین لە (تا ، ئازاری ماسولکە، ژانەسەر، رشانەوە، سکچوون و خوێنبەربوونی ژێر پێست، شینبوونەوەی پێست).

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی هەزار و 385 ئەفسەر کرد

وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70، هێزەکانی پشتیوانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن کرد. وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share