فراکسیۆنی یەکێتی: پارتی لەبەر کورسیی کۆتا سازشی لەسەر کەرکوک کرد

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی کوردی پەرت کرد و کەرکوکی بە دوو کورسیی کۆتا گۆڕییەوە.

سۆزان مه‌نسور وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، “پارتی وه‌ك هه‌میشه‌ ده‌نگی كوردی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌رت كرد و كه‌ركوكیشی به‌ دوو كورسیی كۆتای مه‌سیحییه‌كان له‌ نه‌ینه‌وا گۆڕییه‌وه‌”.

ئاماژەی بەوەکرد، “پارتی به‌ده‌نگدانی به‌یاسای هه‌ڵبژاردن نه‌ك هه‌ر كه‌ركوكی جێهێشت، غه‌دری لە مه‌سیحییه‌كانی عراقیش كرد كه‌ له‌و پێنج كورسیی كۆتایه‌ سیانیان بۆ خۆی ده‌بات له‌كاتێكدا مافی مه‌سیحییه‌كانه‌”.

كۆی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 329 كورسییه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ نۆ كورسی بۆ كۆتای پێكهاته‌كانه‌ و له‌وه‌ش پێنج كورسیی كۆتا بۆ مه‌سیحییه‌كانه‌.

سۆزان مه‌نسور ده‌ڵێت، “بۆ كورسیی كۆتاكان بازنه‌ی كراوه‌ ده‌بێت، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌فقه‌ی سیاسیی بۆ كورسیی پێكهاته‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بازنه‌ی جیا ده‌بێت تاوه‌كو ئه‌و كورسیی پێكهاته‌یه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی به‌كاربهێنێت و كه‌ پێشێلی زه‌قی مافی پێكهاته‌كانه‌”.

“له‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییەکانیشدا ته‌نیا فراكسیۆنی پارتی به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌ ده‌نگی به‌ ته‌واوی بڕ‌گه‌ و ماده‌كانی یاساكه‌ داوه‌، له‌به‌ر بەرژه‌وه‌ندیی حزبی نه‌ك نیشتمانیی و یه‌كهه‌ڵوێستیی كورد” سۆزان مه‌نسور وایوت.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 27-3-2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌مواری سێهه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی په‌سه‌ندكرد و فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا دەڵێت، “لایه‌نێكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبیان له‌به‌رامبه‌ر دوو كورسیی كۆتای مه‌سیحییه‌كان و ده‌نگی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سازشیان له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد”.

ده‌شڵێت، “فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌نگی به‌و ماددانه‌ نه‌دا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد و كه‌ركوكدا نه‌بوون”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای فەتوا بڕی زەکات و سەرفیترەی دیاریکرد

بابەتی دواتر

شارەزایەك: یاسای هەڵبژاردن مافی دەنگدان بە عەرەبی هاوردە دەدات و لە كەركوكییەكانی دەسەنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share