سەڵاحەدین بەهائەدین: ئەو كەسەی دانوستاندن دەكات دەبێت توانای تەنازول و گفتوگۆی هەبێت

سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەڵێت، ئەو كەسەی دانوستاندن دەكات “دەبێت توانای تەنازول و گفتوگۆی هەبێت، بەڵام ئێمە فەقیرین لەو بارەیەوە”.

سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەبارەی هەوڵەكان بۆ ڕێككەوتنی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا ڕایگەیاند، “كێشە نییە بەبێ چارەسەر، تەنها پێویستە ئەوەی دانوستاندن دەكات، توانای تەنازول و گفتوگۆی هەبێت، بەڵام بەداخەوە ئێمە فەقیرین لەو بارەیەوە”.

لەبارەی درێژكردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانەوە، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئەمڕۆ شەممە وتی، “كارێكی نایاساییە، بەڵام ناچارییە بۆ تەواوكردنی بۆشایی، ئاشكراشە كە كێ هۆكاری دروستبوونی ئەو بۆشاییەیە”، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ كەس و لایەنێك بدركێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی یەكێتی ئامانجی سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان ئامانجی سەردانەكەی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغداد ئاشكرادەكات. ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی…
Total
0
Share