بومەلەرزەیەك روویدا و لە چەند ناوچەیەكی هەرێم هەستیپێكرا

ئەمشەو لە سنووری قەزای شنگال بومەلەرزە روویدا، لە چەند ناوچەیەكی كوردستان و شاری موسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری بە سووكی هەستیپێكراوە.

دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، چەقی بومەلەرزەكە 38 كیلۆمەتر لە باشووری خۆهەڵاتی قەزای شنگال بووە.

لە راگەیەندراوێكدا دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق راشیگەیاندووە، گوڕی بومەلەرزەكە 3.1 پلە بە پێوەری رێختەر بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، دەستیانکرد بە هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان، بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵان لە ڤایرۆسی تای…
Total
0
Share