یەكێتیی مامۆستایان: لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان داشكاندن بۆ مامۆستایان دەكرێت

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایان لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ نەخۆشخانەیەكی تایبەتدا ئەنجامداوە كە داشكاندن لەپشكنین و بینینی نەخۆش بۆ مامۆستایان دەكات، بەو مەرجەی كە پشتگیریی یەكێتیی مامۆستایانی هەبێت.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانەوە لێكتێگەیشتن لەگەڵ نەخۆشخانەیەكی تایبەت ئەنجامدراوە كە لە بەرژەوەندیی مامۆستایانی سنوورەكەیە، بە جۆرێك كە پشكنین و بینینی نەخۆش و دابینكردنی پێداویستیی پزیشكی بۆ مامۆستایان داشكاندنی تێدا دەكرێت و داشكاندنەكەش بە رێژەی 10% بۆ 20%ە، لقی سۆرانی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش هەمان لێكتێگەیشتنیان كردووە.

ئاشكراشیكرد، داشكاندنەكە بۆ ئەو مامۆستایانەیە كە پشتگیریی یەكێتیی مامۆستایانیان هەیە یاخود ناسنامەی یەكێتیی مامۆستایانیان هەیە و وتیشی، یەكێـتيی مامۆستایان لە ماوەی رابردوودا هەوڵیداوە یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دروستبكرێن و ئۆتۆمبێلیش بە شێوەی قیست بۆ مامۆستایان دابینبكرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند نیودەرزەن گۆڵی لە کولن کرد و گەڕایەوە لووتکە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی و تۆتنهام هەفتەی (28)یان بە یەکسانبوون تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share