ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدەین نرخی كارەبای 24 كاتژمێری لەگەڵ بژێویی هاوڵاتییاندا بگونجێنین.
راشیگەیاند، پڕۆژەی رووناكی سەرپێچییەكانی سەر تۆری كارەبا ناهێڵێت و هاوڵاتییان لە رێگای كورتەنامەوە لە بڕی بەكارهێنراوی كارەبا ئاگاداردەكرێنەوە و لەهەمانكاتدا گرێبەست لەگەڵ خاوەن مۆلیدەكان كراوە بۆ ماوەی شەش مانگ پارەیان پێدەدرێت.
وتیشی، “دوای دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری 370 مۆلیدە لە هەولێر كوژێندراونەتەوە و لە سلێمانی دوای دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ چەند گەڕەكێك 23 مۆلیدە كوژێندراونەتەوە”.
بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی جەختیكردەوە و وتیشی،”هەوڵدەدەین نرخی كارەبای 24 كاتژمێری لەگەڵ بژێویی هاوڵاتییاندا بگونجێنین و لە هەمانكاتدا كە كارەبا كرایە 24 كاتژمێری خواست لەسەر كارەبا كەمدەبێتەوە”.