وەزیری پەروەردە: بڕیاری سزادانی هیچ کەسێکمان نەداوە

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پشتگیری داوای مامۆستایانین و بڕیاری سزادانی هیچ کەسێکمان نەداوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئێمە داوای کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانمان کردووە وەک ئەرکێکی دڵسۆزانە و لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی رادەبینین، بەڵام هیچ کەسێکمان سزانەداوە.

باسیلەوەشکرد، مامۆستایانی ئێمە زیانیان بەرکەوتووە و ئەوان شایەنی ژیانێکی باشترن، بۆیە پشتگیری داواکارییەکانیانین و بەهەمووشمان کاردەکەین شایستەکانیان بۆ دابینبکەین، هەرکات شایستە داراییەکانی هەرێم بگات، شایستە داراییەکانی مامۆستایانیش دابیندەکرێت.

سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژیش وتی، ئەگەر ئەو دۆخەی ئێستا نەهاتایە پێش ئەوا دەمێک بوو داواکارییەکانیان جێبەجێکرابوو، لە ئێستاشدا هەرکات بودجە جێبەجێکرا ئەوا داواکارییەکانی ئەوانیش جێبەجێدەبێت.

هاوکات ئالان حەمەسەعید دڵنیاییدا بە خوێندکارانی قۆناغی 12 کە مافیان نافەوتێت و قەرەبوویان بۆ دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەو گەنجە کوردانەی لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردووە، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.…
Total
0
Share