شارەوانیی سلێمانی تیمێك بۆ پەیڕەوكردنی سیستمی یەكپەنجەرە پێكدەهێنێت

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چۆنییەتی جێبەجێكردنی سیستمی یەكپەنجەرە تاوتوێدەكات و تیمێكی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سیستمی یەكپەنجەرەیی لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی راگەیاند. ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، پاڵپشت و پشتگیری بۆ سەركەوتنی ئەو سیستمە دووپاتكردەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش، تیمێك لە لێپرسراوانی كاروبار و مامەڵەی هاوڵاتییان لە نزیكەوە چاویانكەوت بە هاوڵاتییان و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامەڵەی هاوڵاتیيان تاوتوێكردنی چۆنێتی جێبەجێكردنی سیستمی ناوبراو بە شێوەیەك كە لە خزمەتی هاوڵاتییانی شارەكەماندا بێت كە بەپێی داتایەك، رۆژانە نزیكەی 900 كەس سەردانی شارەوانی دەكات.

بابەتی پێشتر

گەرمیان..لە بەرژەوەندیی زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری ئەنفالكراوان بڕیاردرا

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر پێشوازی لەو گەنجە كرد كە لە دهۆكەوە بەپێ بەڕێكەوتووە بۆ شاری هەڵەبجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share