لە کەرکوک 18 دەرۆزەکەر دەستگیرکران

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی 18 دەرۆزەکەری راگەیاند کە لەناو شەقام و کۆڵانەکانی شارەکەدا دەرۆزەیان دەکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی دیاردەی دەرۆزەکردن کە بەشێوەیەکی بەرچاو لەنێو نەوجەوانان و ئافرەتاندا بڵاوبووەتەوە، بەسەرپەرشتی و فەرمانی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکانی ناو سەنتەری شار و قەزاکانی سەر بەکەرکوک دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەشدا توانرا 18 کەس دەستگیربکرێن.

ئاشکراشیکرد، ئامانجی هەڵمەتەکە رێگریکردنە لەو کەسانەی کە خۆیان دەرۆزە دەکەن و ژنانی ئاوارەو منداڵان و هەرزەکارانیش بۆ داهاتی نایاسایی و سواڵکردن بەکاردەهێنن.

باسیلەوەشکرد، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئەو دیاردەیە بەتەواوی بنبڕ دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد و دەستپێکی کۆبوونەوەکە بە پیشکەشکردنی ڕاپۆرتی…
زیاتر ببینە

چەمچەماڵ.. لە دوو ڕووداوی جیاوازدا منداڵێك گیانی لەدەستدا و دوانی دیكە برینداربوون

تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بەهۆی ئەوەی دەرگای سکە کەوتووە بەسەریدا، گیانی لەدەستداوە. هەڵکەوت حەمەنەجم، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share