پارێزگاری سلێمانی: سبەی و دووسبەی پشووە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان پشووی رەسمییە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بنەمای راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاش راوێژکردن بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەی گەرمی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بڕیارماندا رۆژانی 20ی کانونی یەکەم  و 21ی کانونی یەکەمی 2026 لە سەرجەم خوێندگە حکومی و ناحکومەییەکان پشووی رەسمی بێت.

وتیشی، ئەم بڕیارەش لەپێناوی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی هاوڵاتییاندایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: بەشێك لە شەقامی سەرەکیی حمەوخان بەربەستدەکرێت

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایگەیاند، بەشێك لە شەقامی سەرەکیی  حمەوخان بەربەستدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەدروشمی (…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان بۆ هاوڵاتییان: لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پەلەبکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، تاوەکو بەشەخۆراکتان رانەگیرێت لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پەلەبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی…
Total
0
Share