شارەزایەکی ئابوری: %53ی تێکڕای مووچەی عێراق بۆ کەرتی ئەمنییە

شارەزایەکی ئابوریی عێراقی رایگەیاندووە کە رێژەی مووچەی کەرتی ئەمنی زیاترە لە نیوەی کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەموو عێراق.

مەنار عوبەیدی رایگەیاندووە، “مووچەی حکومەت لە ساڵی 2022دا بە رێژەی 2.9% زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی 2021، کۆی مووچەی فەرمانبەران 43.67 تریلیۆن دیناری عێراقی بووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا  42.44 تریلیۆن دیناری عێراقی بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مووچە 26.9%ی کۆی داهاتی دەوڵەتی عێراقی بۆ ساڵی 2022 پێکهێناوە”، وتیشی، “مووچەی کەرتی ئەمنی 53.48%ی کۆی مووچەی فەرمانبەران پێکدەهێنێت”.

دەڵێت، “وەزارەتی ناوخۆ زۆرترین رێژەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ دەڕوات بە رێژەی 27%، دواتر وەزارەتی بەرگری بە رێژەی 16%، دواتر ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم ئۆرگانەکانی سەر بە خۆ بە ڕێژەی %11”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە کۆی 44 دەزگای حکومەت 15 دەزگا 90%ی مووچەیان پێکهێناوە”.

بابەتی پێشتر

20 جۆر کار کە مەترسییان لەسەرە.. ئایا رۆبۆت کارەکەت لێ زەوتدەکات؟

بابەتی دواتر

ناسا هۆشداری لە هەسارۆچکەیەکی وێرانکەر دەدات کە لە رۆژی خۆشەویستیدا بەر زەوی دەکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share