نرخی گەنم بەرزبووەوە

نرخی گەنم زیاتر بەرزبووەوە و تا ئێستا %60 چووەتەسەر نرخەكەی و مەترسیی سەرهەڵدانی قەیرانی خۆراك هەیە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێكی گەرماوە كە بەشێكی زۆری گەنمی هیندستان-ی لەناوبردووە، نرخی گەنم لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە.

بەر لەم گۆڕانكارییە، هیندستان بڕیاریدابوو 10 ملیۆن تۆن گەنم هەناردەی وڵاتان بكات، بەڵام شەپۆلی گەرماكە و كەمبوونەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی هیندستان، ئەو وڵاتەیان ناچاركرد هەناردەكردنی گەنم بۆ وڵاتان ڕابگرێت، ئەوەش سەرباری هۆكارەكانی تر بووە كە بوونەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گەنم لە جیهاندا، بە جۆرێك لە ئەمریكا ڕێژەكەی گەیشتووەتە نزیكەی %6ی نرخی ئەو دانەوێڵەیە.

بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە كە یەكێكە لە سەرەكیترین وڵاتانی هەناردەكاری گەنم بۆ سەرتاسەری جیهان، ئەمساڵ نرخی گەنم بەرزبووەوە، گۆڕانی ئاووهەوا و كەمیی بارانبارین لە هەندێك وڵات و وشكەساڵی پێكەوە بوونەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گەنم و تا ئێستا %60 چووەتەسەر نرخەكەی پێشووی.

جیم ئۆزدمیر وەزیری خۆراك و كشتوكاڵی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەگەر هەمووان هەناردەكردنی گەنم كەمبكەنەوە و بازاڕ دابخەن، ئەوا قەیرانی خۆراك سەرهەڵدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەستیانکردووە بە دانانی پلانێک بە ئامانجی چاودێریکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکردنی فۆرمی نوێی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان. محەمەد…
زیاتر ببینە

کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

دوای شەنگەهای کە ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، دوێنێ دووشەممە چین لە شاری گوانچۆ گەورەترین…
Total
0
Share