بە پێی ڕۆژنامەکانی فەرەنسا ، ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمان چاوەڕێی وەڵامی مێسی دەکات بۆ ئەوەى پلانی وەرزی نوێ دابنێت.
چاوەڕێ دەکات بزانێت مێسی گرێبەستەکەى درێژ دەکاتەوە یاخود نا.
تا ئێستا مێسی گومانی لە پاریس هەیە و چانسی نوێکردنەوەى بۆندەکەى کەمە، بەڵام ئیدارەى پاریس لە فشارکردن بەردەوامە بۆ هێشتنەوەى.
ناسر خلێفی خاوەنی پاریس بەنیازی گۆڕانکاری گەورەیە بەڵام سەرەتا دەیەوێت بزانێت مێسی دەمێنێتەوە یاخود دەڕوات.