بەرشلۆنە لە ترسی بایرن پلانی “B” بەکاردەخات

لە ئەگەری شکستهێنان لە واژۆ کردنی گرێبەستی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، یانەی بەرشلۆنە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ڕومێلو لوکاکوی هێرشبەری بەلجیکی یانەی چێڵسی دەدات.

بەرشلۆنە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی کردووە، بەڵام بایرن میونشن ڕەتی دەکاتەوە گوێ لە خواستی بارسێلۆنا بگرێت و مکوڕن لەسەر بەردەوامبوونی هێرشبەرەکە بۆ وەرزێکی دیکە.

بەپێی زانیارییەکانی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، ئیدارەی بارسا لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی پلانی “B” کارپێدەکات.

چاڤی هێرناندێز مکوڕە لەسەر کڕینی هێرشبەرێکی ئاست بەرز و پێی وایە لوکاکو دەتوانێت کێشە هێرشبەرییەکانی پێکهاتەکەی چارەسەر بکات، بەتایبەت کە پێنج ساڵ لە لیڤاندۆڤسکی بچووکترە و جگە لە توانای جەستەیی، توانای گۆڵکردنیشی ناوازەیە.

لای خۆیەوە “سکای ئیتاڵیا” بڵاویکردەوە، خواستی لۆکاکۆ لەم کاتەدا یاریکردنە بۆ بۆ ئینتەرمیلان، بەڵام بژاردەی بەرشلۆنە بژاردەیەکی مەحاڵ نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌ و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن. له‌…
Total
0
Share