تیمەکانی فۆرمولا 1 لەکاتی دیاریکراودا پێشبڕکێی بەرازیل ئەنجامدەدەن؟

تیمە بەشدارەکانی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە دواکەوتوون لە گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان لە مەکسیکەوە بۆ بەرازیل.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە بەرازیلییەکان، تیمە بەشدارەکان لە پێشبڕکێی مەکسیک بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە دووچاری کێشەی لۆجیستی بوون، نەیانتوانیوە کەلوپەلە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێ لە مەکسیکەوە بۆ بەرازیل بگوێزنەوە.

لەو بارەیەوە وتەبێژی فۆرمولا 1 ڕایگەیاندووە، “سەرباری دواکەوتنی پۆست و کەلوپەلی تیمەکان بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، هەروەها نەگەیشتنی هەندێک لە پۆستەکان، بەڵام پێشبڕکێی بەرازیل لەکات و وادەی دیاریکراودا سازدەکرێت”.

بڕیارە 11ی تشرینی دووەم (ئەم مانگە)، پێشبڕکێی “بەرازیل جی پی” لە گۆڕەپانی ئینتەرلاگۆس دەستپێبکات، سەرەتا قۆناغی دیاریکردنی پێگەکان، پاشان پێشبڕکێی ئامادەکارییەکان دەكرێت و بڕیارە ڕێکەوتی 14ی تشرینی دووەم پێشبڕکێی سەرەکی ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

لە ماوەی یەک مانگدا 33 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

بابەتی دواتر

(NBA)  لەیکەرز بەکاتی زیادکراو لە مەیامی هیتی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێ باڵۆندۆری بەدەستهێناوە؟

زۆربەی بەرنامە وەرزشییەكان و ڕۆژنامەنووسە دیارەكان و پێگە ئەلیكترۆنییەكان، ‏ئاماژە بەوە دەدەن لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی براوەی خەڵاتی تۆپی…
Total
0
Share