یاریزانانی یانەی لیڤانتی لەبارەی دۆخی ناوخۆیی یانەی بەرشلۆنە و کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی ئەو یانەیەوە زانیارییان بۆ ڕۆژنامە ئیسپانییەکان ئاشکراکردووە.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە زاری یاریزانێکی یانەی لیڤانتییەوە بڵاویکردەوەتەوە، لە شەوی ڕوبەڕوبوونەوەیان بەرانبەر بەرشلۆنە کەشی ژووری جلگۆڕینی یانە کەتەلۆنیەکە خەمباری و بێدەنگی پێوەدیاربووە، یاریزانانی کومان هەرگیز هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو نەبوون.
یاریزانێکی گرانوتا کە ئامادەنەبووە ناوی خۆی ئاشکرابکات، وتوویەتی، ” یاریزانانی بەرشلۆنە جیاواز لە وەرزەکانی ڕابردوو لەناو یاریگا یەک وشەیان بەیەکدی نەدەوت، تەنها کاریاندەکرد بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، بێدەنگبوون، هەستمان بە بێهەستییان دەکرد”.
هەروەها دەڵێت، ” لە تونێلی چوونە دەرەوەی یاریگا تەنانەت لەدوای بردنەوەشیان هیچیان نەوت، لە ژووری جلگۆڕینەکان ئاهەنگیان نەگێڕا و دەنگیان نەدەهات، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نەبوون، نەک لەبەرئەوەی کێشەیەکیان هەبێت، بەڵکو پێدەچوو گرنگی بە ئەنجامەکە نەدەن”.
ڕۆژنامە کەتەلۆنیەکە ئاماژەیکردووە، زۆرینەی یاریزانانی پاکۆ لۆپێز هەستیان بە ساردوسڕی یاریزانانی بلاوگرانا کردووە سەرەڕای ئەوەی بە گۆڵێکی بێوەڵام براوەبوون، تەنانەت هەندێک لە یاریزانەکان بە بێدەنگی مێسی و هاوەڵانی سەرسامبوون و داوای ئاڵوگۆڕی درێسیان لێنەکردوون.