هەمووان چاوەڕێی یارییە گەورەکە دەکەن

هەینی داهاتوو یاریی لوتکە کاتژمێر 10:45 خولەک لە نێوان هەردوو یانەى ناپۆلی و یۆڤانتۆس بەڕێوەدەچێت.

ناپۆلی بە 44 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیای گرتووە و 7 خاڵ لە پێش یانەى یۆڤانتۆسەوەیە کە لە پلەى دووەمدایە.

ناپۆلی لە 17 یاریدا 14 یاریی بردۆتەوە، دوو یاریی یەکسان بووە تەنها یەک جار شکستی هێناوە.

یۆڤانتۆسیش لە 17 یاریدا 11 یاریی براوە بووە 4 یاریی یەکسان بووە و دوو یاریی دۆڕاوە.

هەشت یارییە لەسەر یەک یۆڤانتۆس بردنەوە بەدەست دەهێنێت بە بێ ئەوەی هیچ یانەیەک بتوانێت یەک گۆڵی لێبکات.

ئەم یارییە ڕۆڵی گەورەى دەبێت لە دیاریکردنی پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا و کاریگەری گەورە لەسەر ڕیزبەندی دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

عێراق خەونی گەورەتری لە جامی کەنداو هەیە

بابەتی دواتر

زێدان شەڕێکی گەورەى لە فەڕەنسا درووستکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

2020 بۆ کیمیچ کۆتاییهات

ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بایرن میونشن، جۆشوا کیمیچ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری خێرای بۆ ئه‌نجامدرا و ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ دوورده‌که‌وێته‌وه‌. له‌…
Total
0
Share