شێخی قەتەر مێسی و کریستیانۆی بۆچییە؟

خاوەنی پاریس سان جێرمان خەونی هەیە بەر لە مۆندیال کریستیانۆ و مێسی بکڕێت

سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، ناسڕ خلێفی بۆندێکی خەیاڵی پێشکەشی لیۆ میسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە کردووە، بەنیازن بە گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کۆتایی بە پڕۆژە گەورەکەیان لە خولی فەرەنسا بهێنن.

کەناڵی کواترۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لە یوڤانتۆس بەختەوەر نییە، خەونی گەڕانەوە بووە بۆ یانەی شاهانەی مەدرید، بەڵام ئەو چانسەی لەدەستداوە و حاڵی حازر چانسی گەڕانەوە بۆ مانچستەر یونایتد یاخود یانەی پاریس سان جێرمانی لەبەردەمدا ماوە.

ئەم زانیارییانەش گەیشتوونەتەوە بە ناسڕ خلێفی و شێخانی قەتەر، سەرەڕای ئەوەی تاوەکو ئێستا هیچ بۆندێکی فەرمییان بۆ گواستنەوەی پێشکەشنەکردووە، بەڵام بە نیازن ئەو هەنگاوە بنێن.

هەموو ئەمانەش لە کاتێکدایە، کە ئۆفەریان پێشکەشی لیۆ مێسی کردووە بە چەندین ئیمتیاز و بۆندی خەیاڵییەوە.

ناسڕ خلێفی (سەرۆکی پاریس سا جێرمان) لەگەڵ لیۆناردۆ ئاراوخۆ (بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس سان جێرمان)

بەپێی سەرچاوە ئیسپانیەکە، خەونی شێخ ناسڕ خلێفی کۆکردنەوەی مێسی و کریستیانۆیە هاوشانی نێیمار لە یەک پێکهاتەدا، تاوەکو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنن. ئامانجی گەورەتریشی بەکارهێنانی ئەو سێ ناوە گەورەیە وەک ڕوخساری مۆندیالی 2022 کە لە وڵاتی قەتەر سازدەکرێت، لەم ڕێگەیەوە کاریگەری لەسەر شەقامی وەرزشیی جیهانیی دروستدەکات.

لە بەرامبەردا ئامادەیی نیشاندەدەن کیلیان مباپێی فەرەنسی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید بفرۆشن، چونکە ناوبراو تاوەکو ئێستا چوار ئۆفەری بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕەتکردووەتەوە، لە ئەگەری گواستنەوەی مێسی و کریستیانۆشدا دەرفەتی یاریکردن لەدەستدەدات.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنەری ئەڵمانیا پلانی 2014 دووبارە دەکاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی خۆراکی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی خەوی لێناكەوێت

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵتەنگە بەوەی نەیانتوانی لە ئیشبیلیە ببەنەوە و ‏دەڵێت: “لەداخدا خەوم لێناكەوێت”.‏ لە خولی ئیسپانیا…
Total
0
Share