کریستیانۆ چۆن ڕیجیم دەکات؟ هەرزانترین خواردنەکان دەخوات..

جیۆرجیۆ بارۆنی، شێفی پێشووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەو ڕیجیمە ئاشکرادەکات، کە یاریزانە پۆرتوگالیەکە لەژیانی ڕۆژانەیدا پەیڕەوی دەکات.

بارۆنی بە “دەیلی میرەر”ی ڕاگەیاندووە، لەماوەی سێ ساڵی یاریکردنی “دۆن” بۆ یانەی یوڤانتۆس، توانیویەتی بە باشترین شێوە سیستمی خۆراکیی یاریزانەکە بگۆڕێت و لەژیانیدا بیچەسپێنێت، بە جۆرێک کە فاسۆلیا یەکێکبووە لەو پاقلەمەنییانەی لە زۆرینەی ژەمە خۆراکەکانیدا بەکاریهێناوە.

شێفە ئیتاڵییە ناودارەکە دەڵێت، “پێویستە یاریزان بەوپەڕی توانایەوە گرنگی بە جەستە و تەندروستیی خۆی بدات، وەک چۆن گرنگی بە ئۆتۆمبێلێکی فێراری دەدات”.

هەروەها دەڵێت، “کریستیانۆ خواردنە تەندروستەکان بەکاردەهێنێت، خواردنە فرێشەکان لە نموونەی ماسی، مریشک، گۆشتی گوێرەکە، هێلکە و ئەدڤۆکات و زەیتی گوێزی هیندی و برنجی ڕەش، خۆراکەکانی کریستیانۆ هەرزانن و هەندێجار پڕۆتینیان زۆر تێدایە و خاوێنن لە شەکر و کاربۆهیدرات و چەوری، ئەم سیستمە، یاخود ئەم ڕیجیمە هەر بۆخۆی نەبووە، بەڵکو بۆ جۆرجینای هاوسەری و چوار منداڵەکەشیم داڕشتووە”.

یشتلێنەرەکەی کریستیانۆ زیاتر دەدوێت و دەڵیت، “خێزانەکە بەگشتی حەزیان لە خواردنە دەریاییەکانە، لەنموونەی پاون، هەشتپێ، هەروەها گۆشتی گوێرەکە، پاقلەمەنییەکان کە دەکرێن بە زەڵاتە، بەهۆی ئەوەی وزەیەکی زۆر بەکاردەخەن، هەندێک زەیت و شلەمەنی گرنگبوو بۆیان، زەیتی گوێزهندم بەکاردەهێنا و ئاوخواردنەوەشیان زۆربوو، ئاوی خاوێن، هەموو ئەمانە لەگەڵ ڕاهێنانی قورس و خەوتنی دوای نێوەڕۆ و خواردنی زوو لە ئێواران، نەک درەنگانی شەو”.

بابەتی پێشتر

سەردەمی ئەرجەنتینی ماسکیرانۆ دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

ئەو 20 یاریزانەی زۆرترین لێدانی ڕاستەوخۆیان تۆمارکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share