دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید؟ تیۆ هێرناندێز هەڵوێستی خۆی ئاشکرادەکات

تیۆ هێرناندێز لە پلانیدانییە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید

بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ئەی سی میلان، تیۆ هێرناندێز لە یانەی ئەی سی میلان بەختەوەرە و لە پلانیدانییە بگەڕێتەوە بۆ مەدرید.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی میلان بەرانبەر پارما، تیۆ دوو گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد و ڕۆسۆنێری لە دۆڕاندن ڕزگارکرد، یاریزانەکە بە گشتی لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و بووەتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی ستیفانۆ پیۆلی.

لە بارەی ئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ مەدرید، بەرگریکارە ئیسپانییەکە بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاندووە، ” نازانم ئایا لە ڕیاڵ مەدرید پەشیمانن لە فرۆشتنم یان نا، لە تەمەنێکی گەنجدا پەیوەندیم بە ڕیاڵەوە کرد، چانسی یاریکردنی تەواوم پێنەدرا”.

هەروەها دەڵێت، ” لە مەدرید بارودۆخەکە ئاڵۆزبوو، ئەو متمانەیەم نەبوو کە ئێستا لە میلان هەمە، لەو ساتەوە پەیوەندیم بە یانە ئیتاڵییەکەوە کردووە لە بارودۆخێکی باشدام، جارێکی دیکە خۆم لە یانەی ڕیاڵ مەدرید نابینمەوە، میلان بەجێناهڵێم”.

هێرناندێز، دوای تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم بەرانبەر یانەی پارما

هاوینی 2017 یانەی ڕیاڵ مەدرید بەبڕی 24 ملیۆن تیۆ هێرناندێزیان گواستەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام بەهۆی بوونی مارسێلۆ لەهەمان پێگەی بەرگری باڵی چەپ دەرفەتی یاریکردنی لەلایەن زێدانەوە پێنەدرا، دواتر بە خواستن ڕەوانەی ڕیاڵ سۆسیدادکرا و بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بە بڕی 20 ملیۆن یورۆ بە یانەی میلان فرۆشرا.

تیۆ بەدرێسی یانە لۆمپاردییەکەوە 54 یاریکردووە و 10 گۆڵی تۆمارکردووە و نۆ گۆڵیشی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به ‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌کانی…
Total
0
Share