(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ سێ خاڵی لە خیتافێ داماڵی

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (18) خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر خیتافی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای “کامپ نو” میوانداریی یانه‌ی خیتافی کرد، یانه‌ مێژوویه‌که‌ی که‌ته‌لۆنیا‌ بەبێ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و ئاستێکی مامناوەندەوە ئه‌نجامه‌که‌ی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاییکردەوە.

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵه‌کەی‌ “بلاوگرانا” له‌ خوله‌کی 35 له‌لایه‌ن پێدری-یه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 44 خاڵ لە پله‌ی یەکە‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، یانه‌ی خیتافێ به‌ (17) خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی (16) دابه‌زی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هامیڵتۆن بەهۆی گوارە و ئەنگوستیلەکانییەوە دژی (فیا) دەوەستێتەوە

ئەفسانەی خێرایی و پاڵەوانی پێشووی بواری فۆرمولا 1، لویس هامیڵتۆن بەهۆی ئێکسسواراتەکانییەوە لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلە خێراکان ڕووبەڕووی…
Total
0
Share