“فیفا” ماتیۆ لاهۆزی لە یارییەکانی مۆندیال دوورخستەوە

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا)، بڕیاریدا ناوبژیوانی ئیسپانی ماتێۆ لاهۆز لە یارییەکانی دیکەی مۆندیال دووربخاتەوە .

لاهۆز سەرپەرشتیی یاریی نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندای کرد و بەهۆی بڕیارە نادرووستەکانییەوە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، چەندین یاریزانی ئەرجەنتین ڕاسپاردنی ئەم ناوبژیوانەیان بۆ یارییەکە بە هەڵە وەسفکرد.

لە یارییەکەدا، لاهۆز 16 کارتی زەردی بە ڕووی یاریزانانی هەردوو جەمسەرەکەدا بەرزکردەوە، کە ئەوەش ڕیکۆردە و تاوەکو ئێستا ڕووینەداوە بە درێژایی مێژووی مۆندیال 16 کارتی زەرد و زیاتر لە یارییەکدا بەڕووی یاریزاناندا بەرزبکرێتەوە.

لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای یارییەکە ناڕەزایی خۆی لەبارەی ناوبژیوانە ئیسپانییەکەوە دەربڕی و ڕایگەیاند، کە شایستەی ئەوە نەبووە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالدا سەرپەرشتیکردنی یارییەکی هێندە گرنگ بکات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە ئەو یاریزانە دەکڕێت کە لویس ئێنریکی هەراسانکرد

بابەتی دواتر

نمایشێکی یارییە ئاگرینەکان کارەساتی نایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share