تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی شوباتدا 26 هەزار و 70 کەس بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “مانگی رابردوو 26 هەزار و 70 هاوڵاتیی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیە 19 هەزار و 84 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیان كردووە و پێنج هەزار و  799نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دیان كردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “لەو مانگەدا پێنج هەزار و 471 نەخۆش داخڵ كراون ،هەزار و  349نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراون کە    30نەشتەرگەری دڵ و بۆرییەکانی خوێن و 188 نەشتەرگەری قەستەرە و 95 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 99 نەشتەرگەری بۆ مناڵان ئەنجام دراون”.

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share