پارەی بەشەخۆراک کەمکراوەتەوە؟

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک زانیاری لەبارەی کەمکردنەوەی پارەی بەشەخۆراک و وادەی دابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراک دەخاتەڕوو.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ماوەی پێشوودا بۆ بەشەخۆراکی مانگانە بڕی هەزار و 214 دینارمان لە بریکارەکانی خۆراک وەردەگرت، ئەوانیش هەزار و 500 بۆ هەزار و 750 دیناریان لە هاوڵاتییان وەردەگرت، بەڵام ئێستا هەزار و 109 دینار لە بریکارەکان وەردەگرین، لەبەرئەوە ئێستا نابێت لە هەزار و 500 دینار زیاتر لە هاوڵاتییان وەربگرن.

لەبارەی دابەشکردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراک، کامەران فەتاح ڕایگەیاند، ئەگەر سبەینێ فریانەکەوتین، بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژی شەممە یان یەکشەممەی داهاتوو دەستپێدەکەین و سەرجەم ماددە سەرەکییەکانی بەشەخۆراک بەردەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان: نووسراومان ئاراستە كراوە بێ بەرامبەر یەكەی نیشتەجێبوون بدرێتە خاوەن پێداویستیی تایبەت

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە قۆناغی یەكەمدا 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكرێت و پلان هەیە لە داهاتوودا…
Total
0
Share