پێشبینی روودانی قەیرانی ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕەكانی عێراقدا دەكرێت

شارەزایەكی بواری ئابوری هۆشداریدەدات لە ئەگەری سەرهەڵدانی قەیرانی ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕە ناوخۆییەكانی عێراق لەماوەی رۆژانی داهاتوودا و هۆكارەكەشی بۆ كێشەی كەمی دۆلار دەگەڕێنێتەوە.

نەبیل جەبار تەمیمی، شارەزای كاروباری ئابوری رایگەیاند، ئەگەری هەیە بازاڕی ناوخۆیی عێراق لەماوەی رۆژانی كەمی داهاتوودا رووبەڕووی قەیران لە ماددە خۆراكییەكاندا ببێتەوە، بەتایبەت ماددە كشتوكاڵییەكان لە سەوزە و میوە، قەیرانەكە بەهۆی بەردەوامیی گرفتی حەواڵە و نەگونجانی هاوردەكارانە لەگەڵیدا.

سایتی بەغداد لیەوم لە زاری تەمیمی ئەوەشی وت، دامەزراوەی حكومی لە گێژاودایە، لە بەردەم دوو بژاردەدایە، یان دەرگا واڵاكردن بۆ نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو و حەواڵەكان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان لە دەرەوەی سیستمی بانكی، كە بریتیە لە دزەپێكردن و حەواڵە ڕەش، كە لای خۆیەوە هەوڵەكانی بانكی ناوەندی لە پشتنبەستن بە سیستمە نوێیەكە پەكدەخات.

بژاردەی دووەمیش بە وتەی ئەو خۆی دەبینێتەوە لە فشاركردنەسەر نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕ و حەواڵە و رێگریكردن لە دزەپێكەرانی دراو و سنووردانان بۆ حەواڵەی بازرگانیی ناڕێكخراو، بەمەش پەككەوتنی هێنانی شمەك و بەركەوتنی قەیرانی كەمی شمەك و خۆراك لە بازاڕەكاندا.

شارەزاكە بواری ئابوری ئاشكراشیدەكات، بانكی ناوەندی تایبەتمەندیی (حەواڵەی بچوكی خوار 50 هەزار دۆلار)ی چارەسەرنەكردووە، كە خاوەن سروشتی خێران بۆ بەردەستخستنی ماددەكان بەتایبەت سەوزە و میوە و، چۆنیەتی رەوانەكردنیان بۆ هەناردەكاران لە ئێران، توركیا، لوبنان و ئوردن لە چێوەی رێوشوێنەكانی ئەمدواییەی بانكەكە، ئەمەش ئاماژەیە بە قەیرانی ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی ئیدانەی هێرشەكەی توركیا بۆسەر شەنگال دەكات

ئه‌نجومه‌نی و‌ەزاریی ئاسایشی نیشتمانی كۆبووەوە و تاوتوێی هێرشەكانی توركیای بۆسەر شەنگال كرد و ئیدانه‌ی هێرشەكەی كرد. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
زیاتر ببینە

ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم ئاشكراكرا

قوباد تاڵه‌بانى و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی دەستپێکردنی گفتۆگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی…
Total
0
Share