کوژرانی هەشت چەکداری داعش لە زنجیرە چیای حەمرین راگەیەندرا

زنجیرە چیای حەمرین

لە بۆردومانێکیی هێزی ئاسمانی عێراق بۆ سەر حەشارگەکانی چەکدارانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین هەشت چەکدار کوژران.

بەیانی ئەمڕۆ میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، “لە دوای چاودێریکردنێکی بەردەوامی هەواڵگری سەربازی عێراقی لە رێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ناردنی زانیارییەکان بۆ هێڵی بەرگری ئاسمانی و توانرا چەند گورزێکی کوشندە لە چەکدارانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین بوەشێنن”.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “لە هەڵمەتەکەدا هەشت چەکداری داعش کوژراون و لە ئێستادا پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمەکان و پشکنینی شوێنی بۆردومانەکان دەستیپێکردووە”.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال بەبێ ڕۆناڵدۆ شەش گۆڵی لە سویسرا کرد

بابەتی دواتر

گۆتێرێش بۆ سەرکردەکانی جیهان: بەرپرسیارێتیی ئەو زیانانە لە ئەستۆبگرن کە بە زەویتان گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share