پێشەنگای بازرگانیی ئۆنلاین بە هاوبەشی نێوان چین و هەرێم بەڕێوەدەچێت

کونسوڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی 8ی ئازار ‎ پێشانگای هەناردەی ئۆنڵاینی جینهوا ژێجیانگ ( کوردستان عێراق – بەرهەمەکانی بەکاربەر ) بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “ئامانج لەم پێشەنگایە بەهێزکردنی هاوکاری بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوولایە و پلاتفۆرمێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان کۆمپانیاکان لە دوو لایەنەوە دروست دەکات”.

پێشەنگاکە تا ئێستا زیاتر لە 80 کۆمپانیای چینی و 50 کۆمپانیای هەرێمی کوردستانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە .

پێشانگاکە بە هاوبەشی لەلایەن نووسینگەی بازرگانی و یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی عێراق – لقی هەولێر و کۆمیتەی CCPIT Jinhua ، و بە پاڵپشتی کۆنسوڵگەری گشتی چینی لە هەولێر و CCPIT کۆمیتەی پارێزگای جیانگ و حکومەتی جینهوا و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر میوانداری دەکرێت .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: هه‌ركه‌س و بازرگانێك بازاڕ قۆرخبكات ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی به‌شی پێداویستیی ڕۆژانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتییان و…
Total
0
Share