لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کە لە دوبەی بەڕێوەچوو، بوکێک هێندەی کێشی خۆی زێڕی بۆ کرا بە دیاری.
ئەمڕۆ چوارشەممە گرتە ڤیدیۆیەک لە میدیا عەرەبییەکان بڵاوکرایەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا زاوا هێندەی کێشی خۆی زێڕ بۆ بوک دەکاتە دیاری.
وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت بوکەکە و زێڕەکە دەخرێنە سەر تەرازوویەک و کێشیان یەکسانە.
بەپێی زانیارییەکان زاوا دەوڵەمەندێکی پاکستانییە و لە وڵاتی ئیمارات دەژی.
View this post on Instagram