دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بناسە

بیرنارد ئارنۆ

بەڕێوەبەری گشتیی گرووپی کۆمپانیاکانی مویت هێنسی لوی ڤیتۆن (LVMH)، بێرنارد ئارنۆ، کە بزنسمانێکی فەرەنسییە، پێش دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمەزۆن، جێف بیزۆس، کەوت و چووە پێشەنگی ڕیزبەندیی دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهان.

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی، سەرکەوتنی ئارنۆ بەهۆی ئەوەوە بووە کە نرخی پشکی کۆمپانیاکەی بە ڕێژەی 0.7%  زیادی کردووە و بەهۆیەوە بە جیاوازیی 1.9 ملیار دۆلار بووبە پێشەنگی دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهان.

بەڵام پشکەکانی کۆمپانیای ئەمەزۆن کەمی کردووە و بەوەش بیزۆس 760 ملیۆن دۆلار زیانی کردووە.

هەر بەپێی ماڵپەڕی فۆڕبسی ئەمریکی، سامانی ئارنۆ لە ئێستادا 117 ملیار دۆلارە، لە کاتێکدا سامانەکەی بیزۆس 115.6 ملیار دۆلارە، دامەزرێنەری کۆمپانیای “مایکرۆسف”، بیل گیتس لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەدایە و سامانەکەی بە 113 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

شایانی باسە گرووپی کۆمپانیاکانی مویت هێنسی لوی ڤیتۆنی فەرەنسی لە ڕیزبەندیی یەکەمی ئەو کۆمپانیایانەی جیهاندایە کە تایبەتن بە جلوبەرگی کەشخە و گرانبەها.

 

بابەتی پێشتر

کێبڵی شەحنی ئایفۆن یەکێتیی ئەوروپای هەراسانکردووە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. گەنجێکی ڕووسی مێشکی دایکی دەخاتە فریزەرەوە بەو هیوایەی زانست لە داهاتوودا بیگەڕێنێتەوە بۆ ژیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share