بەشێک لە میسرییەکان گیرخواردنی کەشتییەکەی نۆکەندی سوێسیان خستبووە ئەستۆی کچێک

کاتێک بۆ ماوەی هەفتەیەک نۆکەندی سوێس جوڵەی بازرگانی تێیدا وەستا، بەهۆی لەکارکەوتنی کەشتییەک، بەشێک لە میسرییەکان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە کەشتییەکە کاپتن “مەروە سلحدار” لێیخوڕیوە و بەهۆی خراپی لێخوڕینەکەیەوە نۆ کەندەکەی داخستووە.

مەروە سلحدار، یەکەمین کاپتنی ژنە لە میسر، کە بتوانێت شۆفێری کەشتییە گەورەکان بکات، بەڵام کاتێک کەشتی “ئێڤەرگرین” لە نۆکەندی سوێس گیری خوارد خێرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی خۆی بیست کە گوایە ئەو شۆفێری کەشتییە گەورەکەی کردووە.

مەروە لەسەر تۆمەتبارکردنی دەڵێت، “پێم سەیر بوو خەڵکانێک بە دەرفەتیان زانی کە بێ بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوە من تۆمەتبار بکەن، گوایە من کەشتییەکەم لێخوڕییوە و باش نەبووم تێیدا بۆیە کەناڵەکەم داخستووە، بەڵام من بەمە شۆک بووم”.

مەروە دەڵێت، ئەو لە بەندەرێکی شاری ئەسکەندەرییە بووە لەسەر دەریای ناوەراست، کاتێک هەواڵی وەستانی نۆکەندی سوێسی بیستووە.

یەکێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی مەروەی دەستکاری کردبوو و پاشان لە ڕێگەی سایتی “عەرەب نیوز”ەوە بڵاو بوویەوە، ئەمە وایکرد بەشێک لە میسرییەکان ئۆباڵی وەستانی نۆکەندەکە بخەنە ئەستۆی ئەو کچە.

مەروە تەمەنی 29  ساڵە و بە یەکێک لە کاپیتانەکانی کەشتییەوانی دەریایی ناودەبرێت، ئەو دەڵێت، “هەستەکەم لەبەر ئەوەی ژنم و میسریم بۆیە ئاوا ڕێزم دەگیرێت و ڕوبەڕووی ئەو هێرشانە بوومەتەوە”.

بابەتی پێشتر

داواکاریی گشتی داواکەی لەسەر پیر لوقمان جوڵاند

بابەتی دواتر

ناوی ئەو چین و توێژانە ئاشکراکرا کە سەرەتا ڤاکسین وەردەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share