یوتیوب و جیمەیڵ دووچاری پچڕان بوونەوە

ئەمڕۆ یوتیوب و جیمەیڵ دووچاری كێشەیەكی تەكنیكیی كوتوپڕ بوونەوە، كە لای زۆربەی بەكارهێنەرانی جیهان ئەو دوو خزمەتگوزارییەی گوگڵ وەستان.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی پێگە تایبەتەكانی بواری تەكنەلۆجیا بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانونی یەكەم لە ناوەڕاستی ڕۆژدا بە كاتی گرێنج پێگەی یوتیوب و خزمەتگوزاری جیمەیڵ كە سەربە گوگڵن لە جیهاندا دووچاری وەستان بوونەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، 54%ی ئەوانەی كێشەیان لە یوتیوب بۆ دروستبووە نەیانتوانیوە بچنە ناو پێگەكەوە، 42%ی دیكەش تەنها نەیانتوانیوە تەماشای ڤیدیۆكان بكەن و ڤیدیۆكان پلەی نەبوون، 2%یشیان ئەكاونتەكەیان بۆ نەكراوەتەوە.

سەبارەت بە جیمەیڵ ئەوە ئاشكرابووە، 75%ی بەكارهێنەرانی نەیانتوانیوە بچنە ناو نامەكانیانەوە و 15%ی دیكەش پێگەكەیان بۆ نەكراوەتەوە و 8%ی دیكەشیان نامەیان بەدەست نەگەیشتووە.

هەرچەندە شارەزایان وەك كیشەیەكی هونەری باسیان لێوەكردووە، بەڵام تا ئێستا خودی كۆمپانیای گوگڵ، هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر ئەو پچڕانە بڵاونەكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

هالاند لە بواری تۆپی پێ ڕێچکەی ڕۆناڵدۆ و زڵاتانی گرتووە

بابەتی دواتر

‘دەبێت لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت’.. عەبادی بۆمبێكی لە ناوماڵی شیعەدا تەقاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگ چۆن دروستبووە؟

چۆنیەتی دروستبوونی مانگ و هەسارەكان لەڕووی زانستییەوە رەنگە لای هەندێكمان جێی پرسیار بێت، گەردوونناسێكی كورد روونیدەكاتەوە. لوقمان حەوێز،…
Total
0
Share