لە چینەوە.. ڕکابەرێکی بەهێز بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی تێسلا پەیدادەبێت

کۆمپانیای SAICـی چینی ئامادەکاریدەکات بۆ خستنەڕووی ئۆتۆمبێلێکی پێشکەوتووی کارەبایی و چاوەڕواندەکرێت ببێتە یەکێک لە بەهێزترین ڕکابەرانی بەرهەمەکانی کۆمپانیای تێسلا-ی ئەمریکی.

ئۆتۆمبێلەکە شێوەیەکی دەبێت نزیک لە “X6″ـی BMWـەوەوە، درێژییەکەی 4 مەتر و 90 سانتیم، پانییەکەی 192 سانتیم و بەرزییەکەی 165 سانتیم دەبێت.

ئۆتۆمبێلەکە پەنجەرەی بێچێوە و تەکنەلۆژیای NFC و چەندین تایبەتمەندیی دیکەی دەبێت.

لە ناوەوە، داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکە سێ ڕوونما (شاشە)ی گەورەی هەیە و سەرەکییەکەیان لە جۆری AMOLEDـە بە قەبارەی 15.05 ئینچ.

بەرهەمەکەی SAIC بە بزوێنەری کارەبایی کاردەکات و توانای 544 ئەسپی هەیە، لە نزیکەی دوو چرکە و نیودا خێراییەکەی لە 0 بۆ 100 کیلۆمەتر دەگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆكان جاف بە “زۆر گرنگ” ناویدەبات
گووگڵ پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كوردی زیاددەكات

دوای زیادكردنی شێوەزاری سۆرانی بۆ وەرگێران، بڕیارە گووگڵ بەمنزیكانە پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كورد زیادبكات، بۆكان جاف…
Total
0
Share