کۆمپانیای “فۆرتنایت” 144 ملیۆن دۆلار بۆ قوربانییەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە

“ئیپیک گەیمز” کۆمپانیای دامەزرێنەری یاریی “فۆرتنایت”، بە هاوبەشی لەگەڵ “ئێکس بۆکس”دا، 144 ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاریکردنی قوربانییەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە.

پێشتر کۆمپانیا ئەمریکییەکە ڕایگەیاندبوو، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو  بەشێکی داهاتی یارییەکە بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی ئۆکرانیا تەرخان دەکات.

هەروەها “ئێکس بۆکس”ی سەر بە کۆمپانیای “مایکرۆسۆفت”یش بەشیکی داهاتی خۆی لە “فۆرتنایت”دا بۆ هەمان مەبەست تەرخانکردووە.

کۆمپانیاکە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “پێکەوە لەگەڵ جەماوەری فۆرتنایت و کۆمپانیای ئێکس بۆکس، 144 ملیۆن دۆلارمان کۆکردووەتەوە، بۆ دەستەی فریاکەوتنی ڕاستەخۆ، ڕێکخراوی یونسێف، پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و ڕێکخراوی “وۆرڵد سێنتراڵ کیچن”، لەپێناو پشتگیریی پرۆسەی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە جەنگی ئۆکرانیادا.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: كێشەی دەرمان تازە نییە

بابەتی دواتر

پارتی سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا.. "زۆرینە بەكاردەهێنین"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share