دانانی مۆبایل لە ناو برنج رێگایەکی دروستە بۆ وشککردنەوەی؟

کۆمپانیای ئەپڵ هۆشداری بە  بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەدات کە ئەگەر مۆبایلەکانیان تەڕبوون نەیکەنە ناو برنجی وشکەوە.

زۆرێک پێیان وایە برنجی وشک شێ هەڵدەمژێت، هەروەها دەتوانێت ئاو لە مۆبایلەکانەوە وەربگرێت کاتێک دزە بکەنە ناو مۆبایلەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی وشککردنەوەیان.

کۆمپانیای ئەپڵ لە رێنمایی نوێیدا دەڵێت، “ئایفۆنەکەت مەخە ناو برنج، چونکە رەنگە گەردیلە بچوکەکانی برنج زیان بە مۆبایلەکەت بگەیەنن”.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەکەدا پێشنیار دەکات بۆ وشککردنەوەی مۆبایل پەنا ببرێتەبەر رێگایەکی دیکەی وشککردنەوە وەک، ئامێری وشککەرەوەی قژ، بەوپێیەی ئامێرەکە لەتوانایدا هەیە ئەو ئاوەی دزەی کردووەتە ناو مۆبایلەکەوە هەڵیبمژێت.

ئەپڵ پێشنیاری ئەوە دەکات ئامێرەکە بەرەو خوارەوە دابنرێت واتە بەجۆرێک بێت کە دەرچەی بارگاویکردنەکەی بۆ خوارەوەبێت، پاشان لە شوێنێکی وشکدا بیهێڵرێتەوە بۆ ماوەی رۆژێک، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بارگاویی نەکرێتەوە لەو ماوەیەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. گریانی منداڵێکی رۆژئاوای کوردستان لە برسێتی و سەرمادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

“برسیمانە مامە.. برسیمانە و سەرماشمانە.. هەموو رۆژێک بەمشێوەیە دەخەوین لەورۆژەوەی باوکمان کۆچی دواییکردووە بەمجۆرەین”، ئەمانە قسەی کچێنی سوریین…
Total
0
Share