(ڤیدیۆ) مان سیتی جارێکی دیکە لووتکەی بۆ ئارسیناڵ چۆڵکرد

یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی، یاریی هەفتەی (24)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست ئەنجامدا و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (24)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی نۆتینگهام فۆرێست لە یاریگای “سیتی گراوند” میوانداریی مانچستەر سیتی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “سیتیزنس” لە خولەکی 41 لەلایەن بێرناردۆ سیلڤا-وە تۆمارکرا، گۆڵەکەی “نۆتینگهام” لە خولەکی 84 لەلایەن کریس وود-ەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (52) و گەڕایەوە بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا کاره‌ساتی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هێنا و بلیتی سه‌رکه‌وتنی بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ ئاگرینه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ ئه‌نجامێکی مێژوویی له‌ ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌.…
Total
0
Share