حكومەتی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بڵاوكردنەوەی بابەتەكەی رۆژنامەی (سەباح) بۆچوونی كەسییە و گوزارشت لە بۆچوونی فەرمیی حكومەتی عێراق ناكات.

رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی بابەتێكی بەناونیشانی ئایا هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە؟.. بڵاوكردەوە و ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە و هەر ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “هەرێمی كوردستان، خاوەن قەوارەیەكی یاسایی و دەستوورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەكانە و هیچ دەسەڵاتێك توانای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانی نییە و بە نووسینی ڕۆژنامەیەكی مایەپووچ هەڵناوەشێتەوە”.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، ئەو بابەتەی كە لە رۆژنامەی (سەباح)دا بڵاوكراوەتەوە، بۆچوونی كەسییە و گوزارشت لە بۆچوونی فەرمیی حكومەتی عێراق ناكات و بە پشت بەستن بە بڕگەكانی دەستوور پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان رێكخراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: مووچەخۆران ئازادن لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەیان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق، مووچەخۆران ئازادن لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەیان…
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد روویدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد رایدەگەیەنێت، تەقینەوەیەکی “کۆنترۆڵکراو” لە باڵیۆزخانەکە روویدا. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی…
Total
0
Share