نە مولەر و نە هاڤێرتز.. هاندەرانی ئەڵمانیا داوای مکۆوکو دەکەن

دوای پێکانی تیمۆ ڤێرنەر و دوورخستنەوەی لە لیستی یاریزانانی ئەڵمانیا بۆ مۆندیالی 2022، مشتومڕ لەنێو میدیاکاندا دروستبووە سەبارەت بەو هێرشبەرەی کە بڕیارە جێگەی بگرێتەوە.

بەپێی ڕاپرسییەکی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت” کە لەسەر ئاستی هێرشبەرە ناودارەکانی خولی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، زۆرینەی هاندەران دەنگیانداوە بە یوسوفا مکۆوکوی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند.

ئەڵمانییەکان بە ڕێژەی لەسەددا 38 پێیانوایە مکۆوکو شایستەی پێگەکەی تیمۆ ڤێرنەرە، دەنگیشیان بەرزکردووەتەوە بۆ هانزی فلیکی ڕاهێنەر تاوەکو ئەو یاریزانە بانگهێشت بکات.

لە ڕاپرسییەکەدا ناوی هەریەک لە نیکلاس فۆلکبێرگ، یوسوفا مکۆوکو، تۆماس مولەر، کای هاڤێرتز هاتووە، کە هەریەکەیان لە یانەکانی خۆیان ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکردووە.

مکۆوکو گەنجترین گۆڵکارە لە خولی ئەڵمانیا، لەم وەرزەدا لە کۆی 20 یارییدا شەش گۆڵ و شەش ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

راپەرێكی ئەمریكی بە مردوویی لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بەیل لە ئەمریکا پاڵەوانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share