ئالکاراز کراوەی ئەمریکا و لووتکەی جیهانی گرت

کارلۆس ئالکاراز، ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی ئیسپانی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکای لە کاسپەر ڕوود بردەوە و ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

ئالکارازی تەمەن 19 ساڵ لە یارییەکی ماراسۆنیدا بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک فیناڵی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکای لە کاسپەر ڕوود بردەوە، (6-4)، (2-6)، (7-6)، (6-3).

ئەستێرە هەڵکشاوەکەی ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی 6740 خاڵ توانی لووتکەی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەرزەوی بگرێت و بووە گەنجترین یاریزان لە لووتکەی ڕیزبەندییەکەدا بە درێژایی مێژووی تێنسی سەرزەوی، هەروەها کاسپەر ڕوود بە کۆکردنەوەی 5850 خاڵ چووە پلەی دووەم.

نوێترین ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی (کوڕان):

  1. کارلۆس ئالکاراز
  2. کاسپەر ڕوود
  3. ڕافائێل نادال
  4. دانیێل میدڤیدێڤ
  5. ئەلیکساندەر زڤیرێڤ
  6. ستیفانۆس تسیتسیپاس
  7. نۆڤاک دیۆکۆڤیچ
  8. کامیرۆن نوری
  9. ئەندرێ ڕوبلێڤ
  10. هۆبێرت هارکاس
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share