ئینزاگی: بەتایبەتی سەرنج دەخەینە سەر ڤینیسیۆز

ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میلان، سیمۆنی ئینزاگی جەخت لە چاودێریکردنی ڤینیسیۆز جونیۆر دەکاتەوە کاتێک بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریدەکەن.

بڕیارە سبەیشەو چوارشەممە، لەچوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداریی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات.

لەو بارەیەوە سیمۆنی ئینزاگیی ڕاهێنەری نێراتزۆری بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “ڤینیسیۆز بە قۆناغیکی ناوازەدا تێپەڕدەکات، بەڵام هەموو سەرنجمان ناخەینەسەری، نابێت بنزیمە و هازارد و ڕۆدریگۆ لەبیربکەین، بێگومان چاودیڕیی تایبەتیش دەخەینە سەر ڤینیسیۆز”.

ڕاهێنەرەکە لەبارەی کارلۆ ئەنچلۆتی-یەوە دەڵێت، “ئەنچلۆتی یەکێکە لە سەرکەوتووترینەکانی مێژووی تۆپی پێ، ڕاهێنەرێکی گەورەیە و شتێکی تایبەتە ئەگەر بتوانم لەگەڵیدا باس لە تۆپی پێ بکەم”.

ڤینیسیۆز جونیۆر لەم وەرزەدا چوار ڕووبەڕووبوونەوەی لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا ئەنجامداوە، چوار گۆڵی تۆمارکردووە و باشترین ئاستی پێشکەشکردووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە ڕووبەڕووی بەهێزترین پێکهاتەی هێرشبەری دەبێتەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: ئەوروپا و ئەمریكا گەرمدەبن و مرۆڤ دووچاری گرفت دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share