عێراق هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە راگرت

بەهۆی ئەو دوو بومەلەرزە بەهێزەی تورکیایان هەژاند، عێراق هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە راگرت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، “بەهۆی ئەو زیانانەی بەر بەندەری جەیهانی تورکیا گەیشتوون لە ئەنجامی دوو بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەو وڵاتە عێراق هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی ئەو بەندەرەوە راگرت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە دوای بومەلەرزەکەوە کارمەندانی بەندەرەکە نەچوونەتەوە سەر کارەکانیان، بەگشتی نەوتیش لەوێوە هەناردەی جیهان نەکراوە، بەڵکو نەوتەکە عەمبار دەکرێت تا ئەو کاتەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە”.

رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیهانەوە هەناردەی جیهان دەکرێت، پێشبینی دەکرێت بەهۆی وەستانی کار لە بەندەرەکەوە نرخی نەوت لە ئاستی جیهاندا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

 

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەکی بەهێزی دیکە تورکیای هەژاندەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی بومەلەرزە ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share