سەرۆکایەتیی کۆمار موشەكبارانەكەی ناوچەی سەوز ‘سەرکۆنە’ دەکات

وتەبێژێک بە ناوی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا سەرکۆنەی ئەو کارە “تیرۆریستییە”ی کرد كە ئێوارەی 20ی كانونی یەكەم كرایەسەر ناوچەی سەوز لە بەغداد.

لەو ڕاگەیاندراوەدا ئاماژەكراوە بە بەردەوامی “كردەوە تاوانكارییەكان” كە ئاسایش و ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی و ماڵ و موڵكیان دەخاتە مەترسییەوە، لە هەمان كاتیشدا “بە ئامانجگرتنی سەروەریی وڵات و هەوڵە نیشتمانییەكانە كە دەنرێت لە پێناو پارێزگاریگردن لە شكۆی دەوڵەت.”

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتیی كۆماردا هاتووە، “ئەم كردەوانە زیان بە ناوبانگی عێراق دەگەیەنن‌ لە ڕووی نێودەوڵەتی، ھاوکات كاریگەری خراپیش دەكاتە سەر پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەویش لە رێگەی بە ئامانجگرتنی نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكان كە ئەركی پاراستن و سەلامەتی و ئاسایشیان لە ئەستۆی عێراقە لە چوارچێوەی پابەندبوونە كارپێكراوە نێودەوڵەتییەکان.”

ڕاگەیاندراوی “وتەبێژێك بە ناوی سەرۆكایەتیی كۆمار” دەڵێت، “هێزە ئەمنییەكان پێویستە هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بۆ ڕاوودونانی تاقمە تاوانكارییەكانی دەرەوەی یاسا و راپێچكردنیان بۆ بەردەم دادگا و رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەو جۆرە لەپێناو پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندیی باڵای وڵات و زامنكردنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتییان.”

بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەسەر موشەكبارانكردنەكە هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە ئیبار داماڵی و گەڕایەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share