راگەیەندراوێک لە شانەی ئەمنیی عێراقەوە

وتەبێژی شانەی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەواوەتی جێبەجێ دەکرێت لە بڵاوکردنەوەی هێزە ئەمنیەکان.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی شانەی ئەمنیی عێراقی ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگی باش هەیە لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەدا، لە بەردەوامی بەسەرکردنەوە و چاودێرکردن و دووپارە بڵاوکردنەوە و دابەشکارییەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ئامادەباشی تەواودان بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر دۆخێکی نەخوازراو کە دەکرێت لە داهاتوودا رووبدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، محەمەد شیاع سودانی جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی عێراق کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، دەبێت عێراق پارێزراو بێت لە هەر هەڕەشەیەکی ناوخۆیی یاخود هەر مەترسییەک کە سەروەریی خاک و وڵات بخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە واشنتن لەگەڵ رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ خاتوو ئەلیزابێس ریچارد، رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەستەمە سبەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكرێتەوە

پەرلەمانتارێك دیارترین ئاستەنگییەكانی بەردەم دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت ئاشكرادەكات. بەپێی ئەو بەرنامەی كارەی…
Total
0
Share