پەتای كۆرۆنا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و خستنەوەی قوربانیان، دوای ئەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەكە گەیشتە 72 ملیۆن و گیان لەدەستدانیش بۆ ملیۆنێك و زیاتر لە 604 هەزار حاڵەت بەرزبوەوە.
بەگوێرەی سایتی “Worldometer” كه زانیاری لهبارهی حاڵهتهكانی پهیوهست به ڤایرۆسی كۆرۆنا لهجیهاندا بڵاودهكاتهوه، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون 72 ملیۆن و 109 هەزار و 655 كەسن.
لەبەرامبەردا ژمارەی ئەو كەسانەی تووشبوون و دواتر چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە 50 ملیۆن و 492 هەزار و 416 كەس.
بەگوێرەی هەمان سایت، تا ئێستا یەك ملیۆن و 611 هەزار و 637 كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.
لەنێو وڵاتاندا ویلایەتە یەكگرتووەكان بە زەرەرمەندترینی ڤایرۆسەكە دادەنرێت دوای ئەوەی 298 هەزار حاڵەتی مردن و زیاتر لە 16 ملیۆن توشبوو تۆماركرا.
بەڕازیلیش لە ڕیزبەندی دووەمدایە كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە زیاتر لە 181 هەزار كەس مردون و ژمارەی توشبووانیش تیایدا نزیكەی 6.9 ملیۆن كەسە.
دوای ئەوانیش هەریەك لە هندستان و مەكسیك دێت، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش بەریتانیا لە ریزبەندی یەكەمدایە.