کەناڵی بی بی سی ئاشکرایکرد، رۆبێرت پرێڤۆست-ی تەمەن 69 ساڵ کە بە رەگەز ئەمریکییە، وەک پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا.
پاش هەڵبژاردنی وەک پاپای ڤاتیکان، رۆبێرت پرێڤۆست، کە بە (پاپا لیۆ) ناسێندرا، وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تێیدا، سوپاسی ئەو کاردیناڵانەی کرد، کە لە کۆنگرە دوو رۆژییەکەدا دەنگیان پێداوە.
وتیشی، “جیهان پێویستی بە ئاشتییە و بەردەوام بەدوای بنیاتنانی پردی گفتوگۆدا دەگەڕێین”.